لە لێدوانێکیدا بۆ گرووپێک رۆژنامەوان كاربهدهستێكی باڵای وەزراەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، زانیاری لەسەر چەنگی رووسیا-ئۆکراینا دا.
ئەو کاربەدەستە رایگەیاند “دەتوانین ئەوە ھەڵبسەنگێنین کە ھێزەکانی رووسیا لە چواردەوری کیێڤی پایتەخت و شاری چێرنیگیڤ، بە مەبەستی دووبارە خۆ رێکخستنەوە لەسەر خاکی بێلاڕووس و رووسیا، بە تەواوەتی لەم دوو ناوچەیە کشاونهتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ھەریەکە لەو یەکە سەربازییانەی کە لەو دوو ناوچەیە کشاونەتەوە لە ٢٠ بەتالیۆن پێکھاتوون و لە ئێستادا رووسیا زیاتر لە 80 بەتالیۆنی لە ناو خاکی ئۆکراینادا ماوە. ئهمه جگه لهوهی زانیاری وردی لەسەر ژمارەی ئەو سەربازانەی کە کشاونەتەوە نەدا و باسی لەوە کرد کە ھەر بەتالیۆنێکی رووسی لەنێوان 800 بۆ ھەزار سەربازن.
كاربهدهستهكهی پێنتاگۆن ههڵسەنگاندنی بۆ بۆردومانکردنی كۆگاكانی سووتەمەنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە کرد و ئاشكرایكرد، ئەمریکا و ھاوبەشەکانی کار لەسەر گەیاندنی سووتەمەنی بۆ ئۆکراینا دەکەن. باسی لەوەش کرد کە زیادبوونی ھێرشەکانی سەر ناوچەی دۆنباسیان بەدیکردووە.
كاربهدهسته باڵاكهی پێنتاگۆن ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆکراینا ئۆپەراسیۆنە بەرگرییەکانی خێرا کردووە و رایگەیاند ئەو ھاوکارییەی دوێنی کە بە بری ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ مووشەکی جاڤلین دابین كرابوو، مهبهست لێی دابینکردنی پێداویستیی خێرای سوپای ئۆکراینا لە دۆنباس بوو.