پێشمەرگە و سوپای عێراق چیای قەرەچووغ بە تەواوی کۆنتڕۆڵ دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پێشمەرگە و سوپای عێراق چیای قەرەچووغ بە تەواوی کۆنتڕۆڵ دەکەن

پێشمەرگە و سوپای عێراق چیای قەرەچووغ بە تەواوی کۆنتڕۆڵ دەکەن

ئۆپڕاسیۆنی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کە بەم نزیکانە ئەنجام دەدرێت، قەرەچووغ بەتەواوی كۆنترۆڵ دەكرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پێشمەرگە و سوپای عێراق چیای قەرەچووغ بە تەواوی کۆنتڕۆڵ دەکەن
0

لایک

ئۆپڕاسیۆنی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کە بەم نزیکانە ئەنجام دەدرێت، قەرەچووغ بەتەواوی كۆنترۆڵ دەكرێت.

لیوا عەبدولخالق تەلعەت، نوێنەری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنی هاوبەشی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە كە ئامانج لە كۆبوونەوەكانی ئەم دوایەی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقیەكان بۆ ئەوەبوو كە كاری زیاتری هاوبەش بكرێت و هەماهەنگی زیاتر هەبێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت بەباشترین شێوە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بپارێزن و ئێستاش هەماهەنگیەكی زۆر باش لە نێوان هەردوولادا هەیە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە ،رێككەوتن كراوە كە پێویستە چیای قەرەچووغ كۆنترۆڵ بكرێت و پاک بكرێتەوە لە تیرۆرستانی داعش، بۆ ئەو مەبەستەش بەو نزیكانە ئۆپڕاسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدرێت و قەرەچووغ بەتەواوی كۆنترۆڵ دەكرێت، چونكە داعش لەو ناوچانە بەردەوام جمووجۆڵی خۆی هەیە.