پێشمەرگە و سوپای عێراق تاوتوێی هەماهەنگیی لە ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی نێوانیان دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پێشمەرگە و سوپای عێراق تاوتوێی هەماهەنگیی لە ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی نێوانیان دەکەن

پێشمەرگە و سوپای عێراق تاوتوێی هەماهەنگیی لە ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی نێوانیان دەکەن

فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روکن عەبدوڵڵا رەمەزان جبوری، فەرماندەی فرقەی 14ـی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، تاوتوێی هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان کرد لە ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پێشمەرگە و سوپای عێراق تاوتوێی هەماهەنگیی لە ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی نێوانیان دەکەن
0

لایک

فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روکن عەبدوڵڵا رەمەزان جبوری، فەرماندەی فرقەی 14ـی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، تاوتوێی هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان کرد لە ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی.

سەبارەت بە دیدارەکە راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتووە، فەریق روکن عیسا عوزێر پێشوازیی لە لیوا روکن عەبدوڵڵا رەمەزان جبوری و شاندێکی یاوەری کردووه‌.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کراوه‌، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنی هەیە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقیدا.

لەلای خۆیەوە، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەسەر بەردەوامییدان بە هاوکاری و هەماهەنگی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووەتەوە، هاوکات دووپاتیشی کردووەتەوە بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە، پێویستییان بە کاری هاوبەش و هەمەلایەنە هەیە.