پێشمەرگەیەک لە شنگال لەلایەن چەکدارانی پەکەکە دەڕفێنرێت

پێشمەرگەیەک لە قەزای شنگالی سەربە پارێزگای نەینەوا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە دەڕفێنرێت

پێشمەرگەیەک لە قەزای شنگالی سەربە پارێزگای نەینەوا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە دەڕفێنرێت

قاسم شەشۆ، بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال تایبەت بە رووداوەکە روونکردنەوەیدا و رایگەیاند، "چەکدارانی پەکەکە لە قەزای شنگال پێشمەرگەیێکیان بەناوی خالید رەشۆ بەرەکات رفاندووە".

حەلەف خالیل، بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە، چەکدارانی پەکەکە بەنیازی کوشتنیی خالید رەشۆ هێرشیان کردووەتەسەر ماڵی ناوبراو، کەچی بەهۆی ئەوەی ژنی لەماڵەوە بووە، نەیانکوشتووە و لەبڕی ئەوە ڕفاندوویانە".

ئەو بەرپرسەی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە رووداوی کوشتن و رفاندنی پێشمەرگە لە شنگال لە چەند ساڵی رابردوودا، پەنجەی رەخنەی ئاڕستەی چەکدارانی پەکەک کرد.

شەوی رابردوو، چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردەسەر ماڵی پێشمەرگەیەک بەناوی خالید رەشۆ لە کەمپی تەل عوزێر و لە ئەنجامدا ناوبراویان رفاند.