چه‌ند چه‌كدارێکی داعش، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گوندێکی سەربە ناحیەی لایلان سنووری كه‌ركوک و پێشمەرگەیەک شەهید دەکەن و كه‌سێكی تریش به سه‌ختی بریندار ده‌كه‌ن.
ئێوارەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له گوندی به‌یانلوو له نزیک ناحیەی له‌یلان له رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوک هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چوار هاووڵاتیی كه خه‌ریكی ماڵداری بوون.
له هێرشه‌كه‌دا پێشمەرگەیەک کە لەهەمان کاتدا کاری ماڵداری دەکرد به ناوی (زیره‌ک زاهیر حه‌مید) به ده‌ستی چه‌كداره‌كان شەهید کراوە و كه‌سێكی تریش به ناوی (یوسف حه‌سه‌ن سه‌یدا)ـە کە گوللەیەک بەر سکی کەوتووە و به سه‌ختی بریندار دەکەن.
جێی باسە، چەکدارێکی داعش کوژراوە و هاونیشتمانییە بریندارەکەش رەوانەى نەخۆشخانەى کۆماری کەرکوک کراوە.