پێشبینییەکانی کەش و هەوا بڵاوکرایەوە

پێشبینییەکانی کەش و هەوا بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەی هەینی لە هەندێ ناوچە نمەباران، لە هەندێ ناوچەی دیکە تاوەباران دەبارێت و خۆڵبارینیش بەردەوامدەبێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پێشبینییەکانی کەش و هەوا بڵاوکرایەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەی هەینی لە هەندێ ناوچە نمەباران، لە هەندێ ناوچەی دیکە تاوەباران دەبارێت و خۆڵبارینیش بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاژێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

بە پێی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر (ئەربیل) ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ تاوەباران و برووسکە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە و زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێ، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و خێرایی با تاوەکو ئێوارە بەردەوامدەبێت.

لەبارەی پێشبینییەکان بۆ سبەی هەینی، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لەگەڵ چالاکبوونی هەوری برووسکە و تاوەباران لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە، کاریگەری زیاتر دەبێ لەناوچە شاخاوییەکان، هەروەها لە دوای نیوەڕۆوە، تۆز و خۆڵ و چالاکبوونی خێرایی با، باشوور و سەنتەری شار دەگرێتەوە و تاوەکو نیوەی شەو کاریگەری بەردەوامی دەبێ.

هەروەها خێرایى با، لە نێوان 10-20 کم لە کاتژێرێکدا دەبێت، بە ئاراستەی باشووری رۆژهەڵات و مەوداى بینینیش  4-6 کم  دەبێت و لە ئێوارەدا کەمدەبێتەوە بۆ 2-4 کم. پلەی گەرماش نزمترین 20 پلە و بەرزترین 23 پلەى سیلیزى دەبێت.