پیاوێک دوای کوشتنی هاوسەری پێشووی ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، ئه‌و پیاوه‌ی دوێنێ لەناو بازاڕی قوشتەپە هاوسەری پێشووی خۆی کوشت، ئه‌مڕۆش "خۆی كوشت".

دوای ئەوەی دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 05:00، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە سنووری قوشتەپە، دەست بەجێ تیمێکی لێکۆڵەر گەشتنە شوێنی رووداو و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا.

ئەوەش هاتووە، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (شاجوان صباح حمەکەریم) تەمەن 22 ساڵ، لەلایەن هاوسەری پێشووی بەناوی (م. و. ا) تەمەن (26) ساڵ، لە ناو بازاڕی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بە گولـلە لێی دراوە و لە ئەنجامدا ناو براو گیان لەدەست دەدات.

جێی باسە، هاوسەری پێشووی ژنەکە کە بکوژەکەیەتی دوای رووداوەکە ئەمڕۆ خۆیشی کوشتووە.