پیاوێک بەهیوای زیادکردنی ئاسن لە لەشیدا، 63 کەوچکی قوتدەدات!

پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ لە هیندستان بەهۆی ئازاری گەدە-وە سەردانی نەخۆشخانەیەک دەکات، دوای تیشکی ئێکس و تۆمۆگرافی بۆ نەخۆشەکە، پزیشکێکی نەخۆشخانە شۆک دەبێت و دەڵێت ''تاکو ئێستا کەیسێکی لەم جۆرەم نەبینیوە ''.

لە ئەنجامی نەشتەرگەری بۆ ئەو نەخۆشەی کە لەدەست ئازاری گەدەیەوە دەیناڵاند، پزیشکان زیاتر لە 60 کەوچکی ئاسنیان لە گەدەی پیاوەکە دەرهێنا.

لەگەڵ ئەمەشدا، ئەو نەخۆشە بەهۆی ئازاری گەدەوە ئیتر نەیدەتوانی هیچ شتێک بخوات و بخواتەوە، پزیشکان لە ئەنجامی یەکەم تۆمۆگرافی گومانیان لەوە دەکرد کە گرێی شێرپەنچەیی هەبێت، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە کۆمەڵێک ماددەی نائاسایی لە گەدەی نەخۆشەکەدا هەیە.

پزیشکان لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەدا تووشی شۆک بوون، کاتێک 63 کەوچکی ئاسنیان لە گەدەی نەخۆشەکە دەرهێنا، یەکێک لەو پزیشکانەش وتی، لە 35 ساڵی ژیانی پزیشکیمدا کەیسێکی لەم جۆرەم نەبینیبوو.

د. راکێش خورانە، پسپۆڕی نەشتەرگەری هەناو روونیکردەوە، کە نەخۆشەکە سەری کەوچکەکەی شکاندووە و تەنها دەسکەکەی قوتداوە ماوەی شەش مانگیشە لەم کارە بەردەوامەوە، وە لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕدایە.