پۆلیسی هەڵەبجە کچە مۆدێلێک دەستگیردەکات

پۆلیسی هەڵەبجە کچە مۆدێلێک دەستگیردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پۆلیسی هەڵەبجە کچە مۆدێلێک دەستگیردەکات
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە کچە مۆدێلێکی کورد بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان و دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە راگەیەنراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی کچە مۆدێلێک بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگای هەڵەبجە بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان و دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە تۆمەتبارێکیان لە شاری سلێمانی دەستگیرکردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە تۆمەتبار (س.ی.ئـ) لەدایکبووی 1994 دانیشتووی سلێمانی گوندی ئەڵمانی بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەش دا کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە تاکو رێکەوتی 30-03-2022 زیندانی کرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار بۆ رێکخراوە.

شایەنی باسە، رۆژێک دوای ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، دەنگێکی تۆمارکراوی سانای مام یوسف، کچە مۆدێلی کورد بڵاوکرایەوە کە پشتیوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن سەدام حوسێنەوە دەکات، ئەوەش نیگەرانیی هەڵەبجەییەکانی لێکەوتەوە و کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە رایگەیاند، سکاڵا تۆمار دەکەن.