پۆلیسی هەولێر 22 ژن بە تۆمەتی لەشفڕۆشی و فاڵگرتنەوە دەستگیردەکات
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر (ئەربیل) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان 22 ژنیان ده‌ستگیركردووه كه له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان له ژێر ناوی سواڵكردن و فاڵگرتنه‌وه‌دا كاری "له‌شفرۆشی"یان كردووه.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دیارده‌یه‌ک له سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه ئێمه وه‌كو پۆلیس به‌دواداچوونمان كرد هێزه‌كانمان چه‌ند ژنێكیان له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنێكی گشتی ده‌ستگیركرد كه كاری سواڵكردن و فاڵیان ده‌كرد و له‌ژێر ئه‌و ناوه‌شدا كاری له‌شفرۆشیان ده‌ركرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای لێكۆڵینه‌وه و پێكهێنانی تیمێک له هێزه‌كانیان پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژنانه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22 ژن ده‌ستگیركران كه شه‌ش كه‌سیان خه‌ڵكی سووریا‌ن، سیانیان خه‌ڵكی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمن و یه‌كێكی دیكه‌یان خه‌ڵكی ئێران و سێ كه‌سیشیان خه‌ڵكی موسڵ و نۆ كه‌سی دیكه‌شیان دانیشتووی شاری هه‌ولێرن.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر وتیشی، ئه‌و 22 ژنه به‌فرمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراون په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 55 ساڵیدایه، كه له شه‌قامه گشتی و ترافیكلایهتهكانی هه‌ولێردا كاریان كردووه.