پۆلیسی هەولێر: گه‌نجێكی تەمەن 20 ساڵ له‌لایه‌ن براكه‌ی كوژرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی هەولێر: گه‌نجێكی تەمەن 20 ساڵ له‌لایه‌ن براكه‌ی كوژرا

پۆلیسی هەولێر: گه‌نجێكی تەمەن 20 ساڵ له‌لایه‌ن براكه‌ی كوژرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پۆلیسی هەولێر: گه‌نجێكی تەمەن 20 ساڵ له‌لایه‌ن براكه‌ی كوژرا
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، له‌ کۆمەڵگای جدیدەی سەربە ناحیەی رزگاری گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ كوژرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دوێنێ (10ـی حوزه‌یرانی 2022) کاتژمێر (11:30) خولەکی شەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە کۆمەڵگای جدیدەی سەر بەناحیەی رزگاری.

ئەوەش هاتووە، دوای چوونی هێزەکان پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌، دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (هێمن) تەمەن (20) ساڵ، لەلایەن برایەکەی خۆی بەناوی (هـ. ع. ع.) تەمەن (43) کوژراوە لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونیكرده‌وه‌، هێڵکاری شوێنی رووداو کراوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە رێکخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.