پۆلیسی هەولێر: کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

پۆلیسی هەولێر: کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پۆلیسی هەولێر: کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) روونکردنەوەیەکی لەسەر تاوانێکی کوشتن بڵاوکردەوە کە تێیدا کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا بوو.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە پیشەسازی باکوور، هێزەکانمان گەشتنە شوێنی رووداو بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.”

پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، دواتر دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ابراهیم ج. م.) لە سەر کێشەی خێزانی لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ح. ج. م.) کوژراوە کە خەڵکی شاری دهۆکن.

ئەوەش خرایەڕوو، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە رێکخستووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکات.