پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ برایەک براکەی خۆی لەسەر قەرز دهكوژێت.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2022، لە ناحیەی کەسنەزان، برایەک براکەی خۆی کوشت.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی، “هۆکاری کوشتنەکەی ئەوەیە، كه كوژراو قەرزاری خهڵک بووه و بكوژیش تا ئێستا دهستگیرنهكراوه”.
هۆگر عەزیز ئەوەشی خستەڕوو، “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووه”.
دهقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر:
دوای ئەوەی ئەمشەو رێکەوتی (18-10-2022) هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە، کەوا لە گەڕەکی (کەمئەندامان) لە ناحیەی کەسنەزان رووداوێکی کوشتن روویداوە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنهكه و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت، کەسێک بەناوی (رابەر .ج.ع) تەمەن (27 ساڵ) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر کێشەی پارە و قەرزداری بە چەکی جۆری (کلاشنکۆف) تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
هێزەکانمان لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی کە رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتەبەر.