پۆلیسی هەولێر کەسێک دەستگیردەکات کە پێشتر داواکراو بووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کردووە کە پێشتر فرمانی دەستگیکردنی هەبووە.

لە دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاتووە:

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ف. ح. ح.) دەستگیر کرد، کە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبوو بەپێی ماددە (٢٦)ی ماددە هۆشبەرەکان، بە مەبەستی گرتنە بەری ڕێککارە یاساییەکان ڕادەستی بنکەی ئاسایشی زیلان کرا.