پۆلیسی هەولێر، کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات

پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە شەقامی (150) مەتری تۆمەتبارێکیان بەناوی (خ. ع. م) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.

ئەوەشیان ئاشکراکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (پیک اب دێر) و ماددەی هۆشبەر و چەقۆیەک داگیراوە.

جێی باسە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباری ناوبراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگا کراوە.