پۆلیسی هەولێر: کچێکی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن باوە ژنەکەیەوە دەسووتێنرێت
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • پۆلیسی هەولێر: کچێکی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن باوە ژنەکەیەوە دەسووتێنرێت

پۆلیسی هەولێر: کچێکی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن باوە ژنەکەیەوە دەسووتێنرێت

رێژەی سوتانەکەی تاوان لێکراو لە (80%) لاشەی داگرتووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پۆلیسی هەولێر: کچێکی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن باوە ژنەکەیەوە دەسووتێنرێت
0

لایک

پۆلیسی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە پارێزگای هەولێر(ئەربیل) لەلایەن باوە ژنەکەیەوە سووتێنراوە و تاوانباریش دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکراونەتەوە بەبوونی رووداوێکی سووتان، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کچێکی تەمەن (17) ساڵ بەناوی (ڕەیان محموود جمیل) لەلایەن باوە ژنەکەیەوە سوتێنراوە.

دوای وەرگرتنی گوفتاری تاوانلێکراو کە لەلایەن باوەژنیەوە سوتێندراوە وە دەرکەوت کە ڕێژەی سوتانەکەی لە (80%) لاشەی داگرتووە.

دوای بەدواداچوونێکی وورد توانرا تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (م. ح. ح.) دەستگیر بکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ rێکخرا بەپێی ماددە (٤٠٨) لە یاسای سزادان، لەکاتی ئێستادا تۆمەتبار بەپێی هەمان ماددە بەندە.