پۆلیسی هەولێر شەش کەس بەتۆمەتی خواردنەوەی “کحول لە رەمەزاندا” دەستگیردەکات

پۆلیسی ھەولێر(ئەربیل) دەستگیرکردنی شەش کەسی لەسەر خواردنەوەی ماددە کحولییەکان لە مانگی رەمەزاندا راگەیاند و دەڵێت دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و ماددە کحولییەکاندا گرتووە.

پۆلیسی ھەولێر(ئەربیل) دەستگیرکردنی شەش کەسی لەسەر خواردنەوەی ماددە کحولییەکان لە مانگی رەمەزاندا راگەیاند و دەڵێت دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و ماددە کحولییەکاندا گرتووە.

لە راگەیەنراوێکدا پۆلیسى هەولێر بڵاویکردەووە کە لە پارکی ئەڤین لە گەڕەکی ھەڤاڵان شەش کەس بە ناوەکانی (ڕ. م. م.) و (ک. ج. ع.) و (ف. م. م.) و (ک. ک. ح.) و (ھـ. ع. ڕ.) و (ف. ع. ع.) بەھۆی خواردنەوەی ماددە کحولییەکان دەستگیرکران.

پۆلیسى هەولێر باسى لەوەشکردووە کە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (شۆفرلێت ئۆپتڕا) و ماددەکحولییەکان داگیرا و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە پارێزگای ھەولێر ژمارەیەک بڕیار و رێنمایی تایبەت بە مانگی رەمەزان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە لەم مانگەدا فرۆشتن و پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولییەکان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.