پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەک دەردەکات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە قەزای خەبات، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی رووداو و دەست بەلێکۆڵینەوە کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک بەناوی (ڕێباز حەیدەر رمضان)، تەمەن (22) ساڵ کوژراوە و هاووڵاتیەکی تر بەناوی (فەرهاد احمد)، تەمەن (45) ساڵ زامداربووە.

سەبارەت بە هۆکارەکەشی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، هۆکاری رووداوەکەش (فرهاد احمد) باری بۆ هاتووە و لەم کاتە ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم گەراجی ناوبراو وەستاوە و ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەکەی کردووەتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لابدات بە مەبەستی داگرتنی بارەکەی لەم نێوەندەدا لەگەڵ خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (ک. ش. چ.) دەبێتە دەمەقاڵیان و بووەتە شەڕیان، تۆمەتبار چەکی دەرهێناوە و گوللـەی تەقاندووە، وە بەم هۆیەوە ئەم رووداوە روویداوە.

جێی باسە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی دەستگیرکردنی بکەری سەرەکی تاوانەکەیە.

رێباز حه‌یده‌ر، 22 ساڵ، ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچكه‌ی خه‌بات كوژرا