پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە هەڕەشەی لە کچانی زانکۆ دەکرد

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی لە کچانی زانکۆ کردووە بەوەی وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکاتەوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانمان توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن کە لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات، هەڕەشەی لە 9 کچی زانکۆ کردووە لە شاری هەولێر، بەوەی وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکاتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.