بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باکوور دوو تۆمەباریان لە نێو شاری هەولێر(ئەربیل) دەستگیر کرد کە زیاتر لە (15) تاوانی دزیان ئەنجام دابوو.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، توانیویانە دوو ماتۆڕسوار دەستگیربکەن، کە لە چەند جێگایەکی شاری هەولێر هەستابوون بە دزینی جانتای شانی ژنان.
هۆگرعزیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوای ئەوەی چەند سکاڵایەکمان پێگەیشتووە سەبارەت بە دیاردەی دزینی جانتای ژنان لەلایەن ماتۆڕسکیلێکەوە، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی چڕی پۆلیسی، توانرا ئەنجامدەرانی ئەو كاره دەستگیربکرێن و دوای ئەوەش دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو تۆمەتبارە 15 حاڵەتی دزیکردنیان لە رێگای 40 مه‌تری هه‌ولێر، گەڕەکی بەختیاری، 32ـی پارک و چەندین شوێن و گەڕەکێكی دیکە ئەنجامداوه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هەولێر باسی له‌وه‌شكرد، “لەگەڵ دەستگیرکردنیان دەستگیراوه بەسەر دەمانچە، زێر، پارە، پارەی سووری و مۆبایل کە هی ناو جانتای ئەو ژنانه بووه کە دزیەکانیان لێکراوە”.