پۆلیسی هەولێر دوو کەس دەستگیردەکات کە لە رووداوی کوژرانی ژنێک تێوەگلابوون
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر(ئەربیل) ده‌ستگیركردنی شوفێرێكی راگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له ژنێكی به‌ڕه‌گه‌ز سووری ده‌دات و ده‌یكوژێت. به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی شۆفێری دوای رووداوه‌كه هه‌ڵدێت و كه‌سێكی دیكه له‌بری تاوانبار خۆی راده‌ستی پۆلیس ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 08ـی تشرینی دووەمی 2022، هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (06ـی تشرینی دووەمی 2022، ئۆتۆمبێلێكی ته‌كسی له ژنێكی سووری به ناوی (نه‌سرین ئیبراهیم حه‌سه‌ن)ـی ته‌مه‌ن 28 ساڵان ده‌دات له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامی (هه‌ولێر – كۆیه)، دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵدێت و به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی شۆفێری كه‌سێكی دیكه له‌بری ئه‌و خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر وتیشی، دوای لێكۆڵینه‌وه دەركه‌وت ئه‌و كه‌سەی خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه، شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله نه‌بووه، بۆیه توانییان تۆمه‌تباری راسته‌قینه به‌ناوی (أ. ن. ک) كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه، بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سی خۆی وه‌ک شۆفێری تاكسییه‌كه ناساندبوو ناوی (ص. ن. ک)ـه و برای تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه كه به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌وڵی به‌لاڕێبردنی په‌ڕاوی لۆكۆڵینه‌وه‌یان داوه، ئێستاش هه‌ر‌دووكیان به بڕیاری داده‌وه‌ر راگیراون و په‌ڕاوه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه به‌پێی مادده‌ی (24ی هاتووچۆ).