پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان لە کاتی دزینی ئۆتۆمبێلدا دەستگیرکردووە کە پێشتر پێشینەی تاوانی هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی رۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ی. ز. س) دەستگیر کرد، کە لە چەند شوێنێک هەڵسابوو بە دزینی بڕێک زێڕ و چەند ئامێرێکی کارەبایی و بڕی (250.000) دینار و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ئەنگوستیلە و سەعاتی دەستی، هەروەها هەوڵی دابوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان/ سێنترا) بدزێت.
ئەوەش هاتووە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە پێشینەی تاوانی هەیە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رادەستی دادگا کرا.