پۆلیسی هەولێر تاوانبارێک دەستبەسەر دەکات کە پێشتر فرمانی دەستگیرکردنی هەبوو

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، İبەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ٲ. ٲ) دەستگیر کرد، کە لە بنکەی پۆلیسی زاخۆ بەپێی ماددە (٤٥٦) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو".

ئەوەش هاتووە، "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی زاخۆ کرایەوە، بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکبخرێت و بدرێتە دادگا".