پۆلیسی هەولێر: ئەو باوکەی کوڕێکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

باوک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوڕی خۆی کوشت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو باوکەی دوێنێ شەو کوڕێکی خۆی کوشت دەستگیرکرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایگه‌یاندووە، دوای ئەوەی کە حاڵەتێکی کوشتن لەناو شاری هەولێر(ئەربیل) لە گەڕەکی (زاگرۆس) روویدا، کە تیایدا باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت، پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕی هێزەکانی پۆلیس، بە 4 كاتژمێر دوای رووداوه‌که‌ دەستنیشانی شوێنی تۆمەتبار کرا.

ئەوەش هاتووە، دوای فشارێکی زۆری هێزەکانمان، تۆمەتباری بکوژ بە ناوی (ک. ب. ر) تەمەن (55 ساڵ) بە ناچاری خۆی رادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە و دەست بەسەر چەکی بەکارهاتوو لە تاوانەکە داگیرا.

شایەنی باسه‌، رۆژی یەکشەممە 10-04-2022 کاتژمێر 5:30ی ئێوارە تاوانێکی کوشتن لە گەرەکی زاگرۆس روویدا و تیایدا باوکێک لەسەر کێشەی خێزانی کوڕەکەی خۆی کوشت.