پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی دزی راگەیاند کە پێکهاتبوون لە شەش کەس
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی دزی راگەیاند کە پێکهاتبوون لە شەش کەس

پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی دزی راگەیاند کە پێکهاتبوون لە شەش کەس

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی دزی راگەیاند کە پێکهاتبوون لە شەش کەس
0

لایک

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی کەسنەزان باندێکی دزی شەش کەسیان دەستگیرکرد کە 2 تۆمەتبار پیاو و 4 تۆمەتباریان ئافرەت بوون بەناوەکانی (ا. ا. ح) و (هـ. ح. ع.) و (م. ا. ح) و (ئـ. ب. ح.) و (س. س. م.) و (ب. م. س.) بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن کە لە ناحیەی کەسنەزان قاسەیان شکاندبوو و پارە و زێڕ و دەمانچە و کەلوپەلی ئەلیکتڕۆنی و ناوماڵیان دزیبوو.

تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بە ئەنجامدانی 6 تاوانی دزی، لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بڕێک پارە و زێڕ و مۆبایل و ماددەی هۆشبەر و پایپ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکە و 15 دەستە حەبی جۆراوجۆری بێ هۆشکەری داگیرا.

شایەنی باسە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا بەپێی ماددە 443 لەیاسای سزادان و لەکاتی ئێستادا راگیراون.