پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا هۆکاری گیان لەدەستدانی چوار هاووڵاتییەکەی سلێمانی راگەیاند کە ئەندامی یەک خێزانن و ئاماژەی بەوەکردووە، “هۆکاری گیان لەدەستدانیان بەهۆی تەزووی کارەباوە بووە”.
دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:
لە رووداوێكدا چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
بەیانی ئەمڕۆ لە ماڵێكدا و لە گەڕەكی جولەكان لە شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
دوای گەیشتنی تیمەكانی بەڵگەی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كەشف و هێڵكاری شوێنی رووداوەكە كرا و دەركەوت كە هەرچوار قوربانییەكە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
دوای بردنی تەرمەكانیشیان بۆ پزیشكی دادوەری ، هۆكاری گیان لەدەستدانەكەیان پشتڕاست كرایەوە كە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
قوربانییەكان باوک و دایک و دوو منداڵی كوڕ و كچیانن بەناوەكانی
عادل مستەفا سەعید لەدایكبووی 1966
شعریە عەلی ئەمین لەدایكبووی 1972
محەمەد عادل مستەفا لەدایكبووی 1999
جوان عادل مستەفا لەدایكبووی 2002
لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسووكاری كۆچكردووان دەكەین و هیوادارین دواناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەكانیان بێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – راگەیاندن و پەیوەندییەكان