پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هاووڵاتییەکیان بریندار کردبوو
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر هاووڵاتییەک و برینداریان كردبوو.
ئهمڕۆ شهممه 16-10-2022، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، "دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سكاڵای تۆماركرد كە هێرشی كراوەتەسەر و تەقەی لێكراوە و بریندار بووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەوادا چوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە بە تۆمەتباران بووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه، لەئێستادا تۆمەتباران (ز ، غ ، م لەدایكبووی 1991، ش ، ب ، ن لەدایكبووی 1990، ب ، ن ، ع لەدایكبووی 1967، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.