پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تاوانباری راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تاوانباری راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تاوانباری راگەیاند

دوو لە تۆمەتبارەکان تەقەیان لە ژنێک کردووە و برینداریان کردووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تاوانباری راگەیاند
0

لایک

پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە دوو چاڵاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەک سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە دوو لەو تۆمەتبارانە بە تۆمەتی برینداركردنی ژنێک دەستگیركراون.

لە رووداوێکدا و دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە یەكێک لە باخەكانی سیتەک بیسترا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەک گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەركەوت كە ژنێک بە فیشەک بریندار كراوە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكردوو سەرئەنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێک لەجۆری دەمانچە كە تەقەی پێكرابوو.

لەئێستا هەردوو تۆمەتبار (ف ، ع ، م لە دایكبووی 2002) و (ع ، م ،ح لەدایكبووی 1983) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لەچالاكییەكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەک تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەچەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاووڵاتییەک و برینداری كردبوو دواتر هەڵاتبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ع ، س لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.