پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند

لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەست بەسەر برێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند
0

لایک

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەست بەسەر برێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25-05-2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەسەر سێ تۆمەتبار كە ماددەی هۆشبەریان پێیە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن”.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، “لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر، دوای ئەوەی پشكنینیش بۆ تۆمەتباران ئەنجامدرا دەركەوت كە بەكارهێنەری ماددەی ھۆشبەرن”.

هاوکات، “لەئێستادا تۆمەتباران ( گ ، ق ، ع لەدایكبووی 1971)، (أ ، ح ، ع لەدایكبووی 2000)، (ع ، س ، ع لەدایكبووی 2003)”، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (30)ـی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە”.