پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی باندێکی 9 کەسی کردووە، کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.

دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی:

باندێكی بەكارهێنەرو بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا
هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور باندێكی 9 كەسییان دەستگیركرد كە بەكارهێنەرو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون.

پاش بەدواداچوونەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا دەرچوو ، پاڵپشت بەزانیارییەكانی هێزەكانی پۆلیس و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەچەند چالاكییەكی جیادا 9 تۆمەتبار بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربكرێن .

سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە كوردن و توانراوە لە ( ناحەیەی عەربەت و گەرەكەكانی هووانە ، كانی كوردەو سەرچنار) لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن و بەشێك لەوتۆمەتبارانە لەكاتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەردا دەستگیركراوان .

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران :
چ ، ن ، ف لەدایكبووی 1994 ڕەگەزی مێ‌
غ ، ج ، ع لەدایكبووی 1987 ڕەگەزی مێ‌
ل، م ،أ لەدایكبووی 1988 رەگەزی مێ‌
أ ،ع ، ح لەدایكبووی 1980 رەگەزی نێر
م ، م ،س لەدایكبووی 1985 رەگەزی نێر
ع ، م ، أ لەدایكبووی 1996 رەگەزی نێر
ب،و،س لەدایكبووی 1993 رەگەزی نێر
م،ج،ع لەدایكبووی 1984 رەگەزی نێر
س ، ج ، ع لەدایكبووی 1982 رەگەزی نێر
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 26 و 30 یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان وكارتێكەرە عەقڵییەكان ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی هیرۆین ،دەرزی هیرۆین و شیشە و كەلوپەلی بەكارهێنانی مادەكان.

جێی ئاماژەیە بەشێك لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی دزیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریان هەبووە و پێشتر سزادراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان