پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی شەش کەسی راگەیاند کە ماددەی هۆشبەریان پێبووە
هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 30 له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، دەستگیرکراون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به هاوكاری نووسینگه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، باندێكی شه‌ش كه‌سییان ده‌ستگیركرد كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه و له شێوه‌ی باندا كاریانكردووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن.
بەگوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، بڕێک مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كێک له جۆری ده‌مانچه و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ند موبایل و كه‌لوپه‌لێكی دیكه، دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماژە بەوەش درا، هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار بەناوەکانی (ر، ر، ع - ر، س، ح - هـ، م، م - پ، ئـ، ق - ك، هـ، ع - د، ن، م) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 30 له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، دەستگیرکراون.