پۆلیسی سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاووڵاتییەک دەستگیردەکات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوو کەسیان بە تۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاووڵاتییەک دەستگیرکردووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكیان بە فیشەك بریندار كردبوو .
ڕۆژی 26ی10 ی 2022 ، هاوڵاتییەك تەقەی لێكراو بریندار بوو و تۆمەتبارانی ڕوداوەكە هەڵاتن .
هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هەردوو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .
لەئێستادا تۆمەتباران :
د ، س ، ج لەدایكبووی 2003
س ، أ ، م لەدایكبووی 2005

بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان