پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاووڵاتییەكی بریندار كردبوو.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، “دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سكاڵای تۆماركرد كە برینداركراوە، مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر دوو چەک لەجۆری دەمانچە و بڕنەودا.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لەئێستادا تۆمەتبار ( ش ، ح، م لەدایكبووی 1981 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.