پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارەی 57 قورئانی لە مزگەوتێکی سلێمانی دزیبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی گرتە فیدۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوویەوە کە مامۆستایەکی ئاینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەکەی دەکات لە شاری سلێمانی.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راسپارد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار، سەرەنجام توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.

ئەوەش هاتووە، تۆمەتبار 57 قورئانی لە مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس بە سێ جار دزیوە، دواینجاریان لەمانگی 7/2022 بووە کە دە قورئانی دزیوە کە بەزاخاوی ئاڵتون نوسرابوون.

جێی باسە، لەئێستادا تۆمەتبار ( ا. ع. ن ) لەدایکبووی 1999 بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.