پۆلیسی زاخۆ دوو کەس بەتۆمەتی دزینی پارە و زێڕ دەستگیرکرد

پۆلیسی زاخۆ لەسەر دزینی زیاتر لە 25 هەزار دۆلار دوو کەس دەستگیر دەکات.

وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، تۆمەتبارەکان پارەی عێراقی، زێڕ و دۆلاریان لە ژنێکی کوردی ئێزدی دزیوە کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان برای ژنەکەیە.

رووداوی دزیکردنەکە لە 17-08-2022 بووە، بەڵام تۆمەتباری سەرەکی کە برای ژنەکەیە، بە مەبەستی چوون بۆ دەرەوەی وڵاتە چووبووە تورکیا و دوای گەڕانەوەی دەستگیرکرا.

ئەو ژنەی کە دزی لێکراوە ئاوارەی شنگالە و لە گوندی قەرەول لە سنووری زاخۆ نیشتەجێیە و هاوژینەکەی گیانی لەدەستداوە و لە گوندی قەرەول لە رێگەی کشتوکاڵەوە بژێویی ژیانی دابین دەکات.