ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی کچێکیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی لە 20ـەکانە و شوێنی گوللـە بە جەستەیەوە دیارە.
پۆلیسی راپەڕین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادارکراینەوە لە بوونی حالەتێکی خۆکوشتن لە گوندی گردەسپیانە سەربە قەزای قەڵادزێ لە ئیدارەی راپەڕین”.
ئەوەش هاتووە، “دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کە کچێک بە ناوی ( ك. ح. ح) تەمەن 20 ساڵ بەرەوسەرە و لە ماڵەکەیدا خۆی کوشتووە و فیشەکێک بەر سەری کەوتووە.