پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو بکوژەی راگەیاند کە شەوی رابردوو ژنێکی کوشتبوو
هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بكوژی ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیركرد كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی تاڤگه‌ی شاری سلێمانی تۆمه‌تبارێک هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خوشكه‌كه‌ی و ته‌قه‌ی لێده‌كات و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات، دوای دوو كاتژمێر ژنه‌كه له‌نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداو بكوژیش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەکانی ھەواری شار و کوردسات و سەرچنار و هێزی تایبه‌تی باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ڕاسپارد، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، له‌ماوه‌ی کەمتر لە کاتژمێرێکدا توانرا بكوژی ژنه‌كه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکرد، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ر، ب، م) له‌دایكبووی 1994 به‌بڕیای به‌ڕێز دادوه‌ر راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.