پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو بکوژەی راگەیاند کە شەوی رابردوو ژنێکی کوشتبوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو بکوژەی راگەیاند کە شەوی رابردوو ژنێکی کوشتبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو بکوژەی راگەیاند کە شەوی رابردوو ژنێکی کوشتبوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو بکوژەی راگەیاند کە شەوی رابردوو ژنێکی کوشتبوو
0

لایک

هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بكوژی‌ ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ته‌قه‌ی‌ لێكراو كوژرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – راگه‌یاندن‌ و په‌یوه‌ندییه‌كان بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی‌ تاڤگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێک هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر ماڵی‌ خوشكه‌كه‌ی‌‌ و ته‌قه‌ی‌ لێده‌كات‌ و به‌سه‌ختی‌ برینداری‌ ده‌كات، دوای‌ دوو كاتژمێر ژنه‌كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداو بكوژیش بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەکانی ھەواری شار و کوردسات و سەرچنار و هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ڕاسپارد، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر‌، له‌ماوه‌ی‌ کەمتر لە کاتژمێرێکدا توانرا بكوژی‌ ژنه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێت‌ و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه‌ تاوانه‌كه‌ی‌ پێ ئه‌نجامدراوه‌.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکرد، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ر، ب، م) له‌دایكبووی‌ 1994 به‌بڕیای‌ به‌ڕێز دادوه‌ر راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.