پڵنگی بکوژ: دوای کوشتنی 9 کەس توانرا لەلایەن پۆلیسەوە سڕ بکرێت
لە هیندستان 9 کەس لەلایەن پڵینگێکەوە دەکوژرێن و لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن پۆلیس کە تیایدا 200 پۆلیس بە فیلەوە توانیان پڵینگەکە سڕ بکەن.
لە ناوچەی بیهاری چەمپاران-ی هیندستان 9 کەس لەلایەن پڵینگێکەوە دەکوژرێن بۆ ئەم مەبەستەش 200 پۆلیس بۆ راوەدوونانی پڵینگەکە ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدەدەن.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆ دیاریکردنی شوێنی پڵینگەکە ژمارەیەک فیل بەکارهێنران، دوای دۆزینەوەی پڵینگە 3 ساڵانەکە، لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.
کومار گوپتە، پارێزەری ئاژەڵە درندەکان لر هیندستان رایگەیاند، ئەو پڵینگە ژیانی مرۆڤی خستبووە مەترسییەوە بۆ ئەم مەبەستەش پۆلیسەکان ناچاربوون کە بیکوژن.
نزیکەی لە %70 پڵینگەکانی جیهان لەلایەن هیندستانەوە ماڵی کراون.
لە ئەنجامی زۆربوونی پڵینگی ماڵی و پارێزراویان لەلایەن مرۆڤەکان وای کردووە کە ژمارەیان کەم ببێتەوە و شوێنی نیشتەجێبوونی سروشتی خۆیان بەجێبهێڵن و هێرش بکەنە سەر مرۆڤەکان.
بەپێی داتا فەرمییەکانی، ساڵانە 40 بۆ 50 کەس لە هیندستان لەلایەن پڵینگەوە دەکوژرێن.