پوتین چوار ناوچەی ئۆکرانیای خستە سەر وڵاتەکەی
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • پوتین چوار ناوچەی ئۆکرانیای خستە سەر وڵاتەکەی

پوتین چوار ناوچەی ئۆکرانیای خستە سەر وڵاتەکەی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پوتین چوار ناوچەی ئۆکرانیای خستە سەر وڵاتەکەی
0

لایک

لە مەراسیمێکدا، سەرۆکى رووسیا لکاندنی چوار ناوچەى ئۆکرانیاى بە رووسیاوە راگەیاند کە پێش چەند رۆژێک ریفراندۆمى تێدا ئەنجامدرابوو وە 15%ى خاکى ئۆکرانیا پێکدەهێنن.

لە مەراسیمەکەدا، ڤلادیمێر پوتین رایگەیاند، هەرێمەکانى دۆنێتسک و لوهانسک و خێرسۆن و زاپۆریژییا، دەچنە پاڵ رووسیا.

جەختیشى کردەوە، ئەو ناوچانە ناوچەى رووسین و لەچەندین ساڵە باب و باپیرانمان خوێنیان بۆى رشتووە و دانیشتوانەکەى بە رووسى قسە دەکەن و خاکەکە خاکى رووسیایە.

هەروەک پەیامێکى ئاراستەى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمەریکا کرد و پێى وتن،” بۆ هەتا هەتایە ئەو ناوچانە هى رووسیان و بەشێکن لە رووسیا”.

داواشى لە زێلنسکى و ئۆکرانیا کرد، رێز لە دەنگ و ئیرادەى خەڵک بگرێت و شەڕ بوەستێنێت.

پێشتر بەرپرسانی پاڵپشتی رووسیا بانگەشەى ئەوەیان کردبوو ریفراندۆمەکە ماوەی پێنج رۆژى خایاند ، پشتگیرییەکی تەواوی جەماوەری مسۆگەر کردووە.

لەبارەى ریفراندۆمەکەوە، لاى خۆیەو ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا وتی،” ریفراندۆمە ساختەکان” بێ بەهان و واقیعیان نەگۆڕیوە. “یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە و  کاردانەوەمان بەرامبەر بە داننان بە ئەنجامەکان لەلایەن روسیاوە زۆر تووند دەبێت.”

ئەم هەنگاوەى رووسیا کاردانەوەى نێودەوڵەتى بەدواى خۆیدا هێنا و هەر زو کۆشکى سپى وتی گەڕێکى دیکەى سزا بەسەر مۆسکۆدا دەسەپێنین، هاوکات وڵاتانى ئەندام لە یەکێتى ئەوروپاش بیر لەوە دەکەنەوە گەڕى هەشتەمینى سزاکانیان جێبەجێ بکەن و سزا بۆ هەر کەسێک دیارى بکەن کە دەستى لە دەنگدانەکەدا هەبوبێت.