پوتین: سیاسەت و ئابووری جیهان بە گۆڕانکارییەکی ریشەییدا تێدەپەڕێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • پوتین: سیاسەت و ئابووری جیهان بە گۆڕانکارییەکی ریشەییدا تێدەپەڕێت

پوتین: سیاسەت و ئابووری جیهان بە گۆڕانکارییەکی ریشەییدا تێدەپەڕێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پوتین: سیاسەت و ئابووری جیهان بە گۆڕانکارییەکی ریشەییدا تێدەپەڕێت
0

لایک

سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین دەربارەی ناردنی پەینی رووسیا بۆ وڵاتانی گەشەسێن، بانگەوازێکی ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بۆ هەڵگرتنی ئەو سنووردار کردنانەی کە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا بەرامبەر رووسیا، گرتوونییەتیەبەر.

پوتین، لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان، بەشداری لوتکەی رێکخراوی هاریکاری شەنگهایی کرد و لە میانەی گوتەیەکدا رایگەیاند: “سیاسەت و ئابووری جیهان بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری ریشەییدا تێدەپەڕێت و جارێکی دیکە ناتواندرێت رەوشەکە وەک جارانی لێبکرێتەوە”.

سەرۆکی رووسیا، ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە بە شێوەیەکی دوور لە خۆپەرستی، بەردەوامی بە هەماهەنگی ئابووری بدرێت و وتیشی: “هیوادارین بەشداربووانی دیکەی ناو هەماهەنگی ئابووری، لەسەر ئەم بنەمایە سیاسەتی خۆیان دابڕێژن و واز بهێنن لە بەکارهێنانی سزا نایاساییەکان بۆ ئامانجی تایبەتی خۆیان”.

ڤلادیمیر پوتین، رەخنەشی ئاراستەی بڕیارەکەی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا بۆ هەڵگرتنی سنووردار کردنەکان لەسەر پەینی رووسیا، کرد و وتیشی: “بێگومان بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەڵگرتنی ئەم سنووردار کردنانە دەکەین. بەڵام کۆمسیۆنەکە تەنها بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا سزاکانی لابردووە. بەم شێوەیەش تەنها ئەوان دەتوانن پەینی وڵاتەکەمان هاوردە بکەن. ئەی چی بەسەر وڵاتە هەژارەکان و وڵاتە گەشەسێنەکانی جیهان دێت؟”.

پوتین، جەختی لەوەش کردەوە کە بەهۆی سزاکانەوە لە بەندەرەکانی ئەورووپا بڕێکی زۆر پەینی رووسیا، کەڵەکە بووە و گوتیشی: “لە بەندەرەکانی ئەورووپا ٣٠٠ هەزار تۆن پەینی رووسیا، کەڵەکەبووە کە ئێمە ئامادەین بێبەرامبەر بینێرین بۆ وڵاتانی گەشەسێن”.

سەرۆکی رووسیا، داوای پشتیوانیشی لە یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی، رۆزماری دیکارلۆ، کرد و رایگەیاند: “داوا دەکەین لەڕێی سکرتارییەتی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، فشار بخەنە سەر کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا بۆ هەڵگرتنی سنووردار کردنەکان”.