سەرۆکی رووسیا هۆشداری لە دروستبوونی ناکۆکی و ململانێدا لە نێوان یەکێتی وڵاتانی سەربەخۆ و دەشڵێت، “پێویستە کارکردنی هاوبەش و بەکۆمەڵ بەردەوامی هەبێت.”
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگاکانی هەواڵگری یەکێتی وڵاتانی سەربەخۆ ناسراو بە “سی ئای ئێس” رایگەیاند، کارکردنی هاوبەش و بە کۆمەڵ گرنگە و ئەگەری سەرهەڵدانی ناکۆکی جیهانی بەشێوەی گشتی و لەسەر ئاستی هەرێمی بەرزە.
ئاماژەی بەوەشدا، مەترسی و ئاڵنگاری زۆر لەسەر ئاسایشی گشتی دروستبووە و ئەمەش هۆکاری ئەو نیگەرانییە توندەیە کە لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی جیۆسیاسی دروستبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەندێک لە وڵاتان جوڵەی تۆقاندنی راستەوخۆ لە خاکی وڵاتانی سی ئای ئێسدا بەکاردەهێنن و ئەم جوڵانەش ماوەیەکی زۆرە لەلایەن هەندێک لە وڵاتانی سی ئای ئێسەوە بەکاردەهێنرێن.
باسی لەوەشکرد، هەوڵەکانی جێبەجیکردنی سیناریۆکانی “شۆرشی رەنگاورەنگ” بەردەوامە و لە ناویدا چالاکی جەماوەری و دەستوەردان بەکاردەهێنرێت و هەموو ئەمانەش هەڕەشەیەکی راستەوخۆ لەسەر ئاسایشی هەموو وڵاتەکانی سی ئای ئێس دروست دەکات.
یەکێتی وڵاتانی سەربەخۆ ناسراو بە “سی ئای ئێس “، رێکخراوێکی نێودەوڵەتی وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیایە و لە ١٢ کۆماری سۆڤیەتی پێشوو پێکدێت و بنکەی سەرەکیان لە مینسکی پایتەختی بیلارووسیایە و رێکخراوەکە پێکدێت لە وڵاتانی، رووسیا و بیلارووسیا و ئۆکرانیا و مۆلدۆڤا و جۆرجیا و ئەرمینیا و ئازەربایجان و تورکمانستان و ئۆزباکستان و کازاخستان و تاجیکستان و قیرگستان.