پوتین ئاگربەستی کاتیی لە ئۆکرانیا راگەیاند

پوتین ئاگربەستی کاتیی لە ئۆکرانیا راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
پوتین ئاگربەستی کاتیی لە ئۆکرانیا راگەیاند
0

لایک

لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی رووسیا – ئۆکرانیا، بۆ یەکەمین جارە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئاگربەستێکی کاتیی لە ئۆکراینا راگەیاند.

کۆشکی سەرۆکایەتیی کرێملن – مۆسکۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی کریسمسی ئۆرسۆدۆکسەکان، لەسەر داوای پاتریارک کریل، رێبەری ئۆرسۆدۆکسەکانی رووسیا، بۆماوەی دوو رۆژ شەڕ لە ئۆکراینا دەوەستێنرێت.

ئەوەش هاتووە، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەی هەینی 06ـی کانونی یەکەمی 2023 بە کاتی مۆسکۆ، تاکو کاتژمێر 12ی شەوی 7ی کانوونی یەکەمی 2023، لە هەموو بەرەکانی جەنگ، رووسیا هێرشەکانی دەوەستێنێت.