جینین هێنس بلاسخارت، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدارێک له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق به‌سه‌ردانێک گه‌یشته نه‌جه‌ف و دوای دیداره‌كه‌ش رایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ سیستانی باسمان هیچ بابه‌تێكی سیاسی نه‌كرد”.
جینین بلاسخارت له‌دوای دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ سیستانی باسمان له گرنگی حیكمه‌تی مه‌رجه‌عی باڵا و پاڵپشتیكردنی نه‌ته‌وه‌كان بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه كرد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه هیچ گفتوگۆیه‌ک له‌باره‌ی بابه‌تی سیاسیه‌وه نه‌كرا، له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو”.
وتیشی، “سیستانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان له عێراق دووپاتده‌كاته‌وه”.