پلاسخارت: زۆربه‌ی كێشه و گرفته‌كان پێویستییان به یه‌كگرتوویی هه‌یه تا چاره‌سه‌ربكرێن
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی دووه‌می لووتکەی به‌غداد بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا پلاسخارت پاڵپشتی خۆی بۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، زۆربه‌ی كێشه و گرفته‌كان، هاوشێوه‌ی پرسی سامانه سرووشتییه‌كان، په‌تاكان، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ناسه‌قامگیری و خۆراک، پێویستییان به یه‌كگرتوویی هه‌یه تا چاره‌سه‌ربكرێن.
پلاسخارت روونیشیكرده‌وه، ئاماده‌یی وڵاتان له كۆنفرانسی به‌غداد، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه عێراق چه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ باشه.
وتیشی، "له‌وكاته‌وه‌ی عێراق بووه‌ته پێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان، پشتگیری له محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كه‌ین".