پلاسخارت: دۆخی سیاسی عێراق هەستیارە و تائێستا لایەنە کوردییەکان لەسەر بەربژێری سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پلاسخارت: دۆخی سیاسی عێراق هەستیارە و تائێستا لایەنە کوردییەکان لەسەر بەربژێری سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوون

پلاسخارت: دۆخی سیاسی عێراق هەستیارە و تائێستا لایەنە کوردییەکان لەسەر بەربژێری سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پلاسخارت: دۆخی سیاسی عێراق هەستیارە و تائێستا لایەنە کوردییەکان لەسەر بەربژێری سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوون
0

لایک

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخی سیاسیی عێراقی بە “هەستیار” ناوبرد و رایگەیاند، “تاکو ئێستا لایەنە کوردییەکان لەسەر بەربژێری سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوون”.

جێنین هێنس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق راپۆرتی وەرزی لەبارەی دۆخی عێراق پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.

جێنین هێنس پلاسخارت لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق ئاماژەی بەوەکرد، تەواوی هەوڵی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی دیالۆگ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و رێز لە بنەما دیموکراتییەکان بگیرێت و کاری جیددی بکرێت بۆئەوەی حکومەت پێکبهێنرێت و حکومەتەکەش بتوانێت وەڵامیی داخوازییەکانی خەڵكی بداتەوە و رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە.

پلاسخارت،

پلاسخرات پێیوایە، دۆخی عێراق “هەستیارە” و دەبێت ئەم قۆناغە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت. پرۆسەی سیاسیی عێراق بە “شکست” خواردوو ناودەبات و بە هۆکاری سەرەکی دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندانەکانیشی دەزانێت.

ناوبراو باسی لە دوایین خۆپێشاندانەکانی عێراق کرد کە تیایدا ژمارەیەک هاووڵاتی کوژران و برینداربوون و دووپاتیکردەوە، ئەوە مایەی “نیگەرانی جیدیمانە.” وتیشی، “دەبێت هەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا هەبووە بە مەبەستی نەهێشتی کێشەکان”.