بەگوێرەی راپۆرتی جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، لەبارەی گەندەڵی لەو وڵاتە ئاشكرایده‌كات، چینی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدار له به‌غداد له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی، شكستیان هێناوه.
ئەوەشی راگەیاندووە، گه‌نده‌ڵی رووخساری ئابووری و سیاسی عێراقی داپۆشیووه و بووه‌ته به‌شێک له مامه‌ڵه‌كردنی رۆژانه‌یان، ئه‌مه واقیعێكی روون و دانپێدانراوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، رووداوی “دزی سەدە” کۆتاهەمین پرسی گەندەڵی نییە لە عێراق، بەڵام حکومەتەکی سوودانی هەنگاوی بوێرانەی لەو پرسە ناوە.
پرسی دزی سه‌ده کە لە حکومەتەکەی سوودانی سەریهەڵدا، كه لەماوەی (11) مانگدا واتە لە مانگی ئەیلولی 2021ـوە بۆ ئابی 2022 بە (247) چه‌کی بانکی لەدوو لقی بانکی رافیدەین، بڕی 3 ترلیۆن و 701 ملیار‌و 380 ملیۆن و 882 هەزار دینار راكێشراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ش بردراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش به “دزی سه‌ده” له‌لایه‌ن به‌رپرسان و چاودێرانه‌وه وه‌سفكرا.