پسپۆڕان لەبارەی زێدەرۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایل هۆشداری دەدەن

پرۆفیسۆر د. مستەفا ئۆزئەتێش، پسپۆری دەمارناسی لەبارەی زێدەرۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایلەوە هۆشداریدا و وتی، زۆر بەکارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی تێکچوونی ماسولکە و شانەکانی ئێسک، بەمەش ئازاری سەر و مل دێتەکایەوە، بەتایبەت لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئەم نەخۆشییە بە راددەیەک زیادی کردووە تەنانەت منداڵانی تەمەن 15 ساڵانیش رووبەڕووی ئەم ئازارە بوونەتەوە.

لەم ساڵانەی دواییدا نەخۆشی سکۆلیۆزی هاتووەتە کایەوە، بە تایبەت بە پلە یەک لە گەنجاندا. ئەم نەخۆشییە لە ئەنجامی زێدەرۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایل، لەنێوان گەنجانی تەمەن 15-25 ساڵاندا دەبینرێن، کە وا دەکات رێکی پێکهاتەکانی ئێسک بگۆڕێت و بەرەو خواربوون بڕوات، هەروەها دەبێتە هۆی گرژی لە پێکهاتەکانی ماسولکەدا بەم شێوەیەش مەترسییەکی زۆر بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەکات.