پرۆسەی دەنگدان دەستیپێکرد

تشرینی یه‌كه‌م 20, 2024 13:31
0

لایک

پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەستیپێکرد.

کاتژمێر 7ـی بەیانی سندوقەکانی دەندان بەڕووی دەنگدەران کرانەوە و تاوەکو کاتژمێر 6ـی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق 2 ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە.

En az 10 karakter gerekli