پاڵاوگەیەک لە هەولێر ئاگری گرت
كه‌مێک پێش ئێستا ئاگرێكی گه‌وره له پاڵاوگه‌یەکی نەوت له گوندی دۆڵه‌به‌كره سەربە ناحیەی قوشتەپە له رێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركوک كه‌وته‌وه و لەئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
سەرەڕای گەورەیی ئاگرەکە کە دووکەڵەکەی ئاسمانی ناوچەکەی تەنیوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێكی گیانی نەبووه، کەچی ژمارەیەک تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له‌نێو پاڵاوگه‌كه‌دا سووتاون.